بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیداره‌ی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سووریا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای عه‌ره‌بی سووریا و ئه‌نجومه‌نی گه‌ل و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستوری ساڵی 2012 ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌حمه‌د شه‌رعیش وه‌كوو سه‌رۆكی كاتی وڵات ده‌ستنیشانكرا.
حه‌سه‌ن عه‌بدولغه‌نی وته‌بێژی به‌شی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سووریا، له وتارێكدا رایگه‌یاند ئێمه سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌وره‌ی سوریا ڕاده‌گه‌یه‌نین، 8ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی هه‌موو ساڵێك به ڕۆژێكی نیشتمانی ده‌زانین".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، بڕیاردراوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستووری ساڵی 2012 و هه‌ڵپه‌ساردنی هه‌موو یاسا تایبه‌ته‌كان، هه‌روه‌ها بڕیاردراوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل كه له سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوودا پێكهاتبوو، سه‌رجه‌م لیژنه‌كانیش كه له‌و ئه‌نجومه‌نه پێكهێندرابوون، به‌هه‌ڵوه‌شاوه داده‌نرێن.

ئه‌حمه‌د شه‌رع وه‌كوو سه‌رۆكی كاتی وڵاتی سووریا ده‌ستنیشانكرا.
News ID 53791
Your Comment